خوێندراوەتەوە: (7.3K)

.

تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە ئێستادا رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بە مەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی و پاشان رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا ناوی حهسهن عهبدولڕهحمانە و پۆلیسی بهرگری فریاكهوتنه و خاوهنی پێنج منداڵه.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سەرنەوسی سەر بە سنووری وەرتێ گیانی لەدەستدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,023 📊 Click Here