خوێندراوەتەوە: (1.4K)

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دووه‌می كه‌رخی بەغدا ڕایددەگەیەنێت، پێویسته مووچه‌ی مامۆستایان له مووچه‌ی ئه‌فسه‌ران و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانیش زیاتر بێت.

د. قه‌یس ئه‌لكیلابی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دووه‌می كه‌رخی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕایگەیاندووە، مامۆستایان ئه‌ركی باشكردنی وڵاتیان له ئه‌ستۆدایه، ئه‌گه‌ر ئیمتیازاته‌كانی خۆی به شێوازێكی راست به‌ده‌ستبهێنێت و ئیشه‌كه‌ی خۆی خۆش بوێت و به‌یانی كه ده‌چێته سه‌ر كار ئاسووده بێت و له كۆتایی مانگ مووچه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، كه سه‌ربه‌رزانه بیژێنێت و یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، ئه‌دایه‌كی باشی ده‌بێت.

دەشڵێت: به‌وشێوه‌یه‌ش تۆی هاووڵاتی منداڵه‌كانت پێویستیان به مامۆستا و وانه‌ی تایبه‌ت نابێت و دوای 5 بۆ 10 ساڵی تر ئه‌م وڵاته وه‌كو وڵاتانی سه‌نگافوره و مالیزیا و وڵاتانی تر پێشده‌كه‌ون.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته ئێمه بایه‌خ به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بده‌ین و به وه‌زاره‌تێكی سیادی بزانین و ئه‌وه‌ی ده‌بێته وه‌زیر ده‌بێت جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، له ئێستادا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق كه زیاتر له ملیۆنێك و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه و پێنج له‌سه‌ر یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن، وه‌زاره‌تێكی سیادی نییه و وه‌به‌رهێنان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا زیان نییه، چونكه له ساڵانی داهاتوودا وڵات لێی سوودمه‌ند ده‌بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 2,085 📊 Click Here