بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت” کێشەی ئاو بە تەواوەتی لە پارێزگای هەولێر چارەسەرکراوە و لە وەرزی هاوینیشدا کێشەی کەم ئاوی نابێت”.
سێ شەممە، ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئاری ئەحمەد بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە پرۆژەکانی ئاو و چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لە شاری هەولێر، ڕایگەیاند ” ئێستا هیچ کێشەی ئاو نەماوە، هێڵی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر لە تاقیکردنەوەدایە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە خزمەتی خەڵکی شاری هەولێرەوە، هاوینی داهاتووش هیچ کێشە نابێت و١٠٠٪ کێشەکە چارەسەر کراوە”.
٨ ئەیلولی ٢٠٢٤، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر، کە لە توانیادایە لە ٦٠٪ پێویستی ئاوی هەولێر دابین بکات و تێچووی پرۆژەکە ٤٨٠ ملیۆن دۆلارە و لە ٥ ئابی ٢٠٢٥، حکومەتی هەرێـی کوردستان بڕیاریدا هێڵی سێیەم بۆ ئاوی دووکان- سلێمانی جێبەجێبکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لەو پارێزگایەدا.
هەرێمی کوردستان
کێشەی کەم ئاوی
هەولێر

