خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەڕێوبەری پسوڵەی خۆراک، لە بەڕێوبەرایەتی بازرگانی سلێمانی، دەڵێت “٣٠٠ هەزار خێزان بە هۆی ناو تۆمارنەکردنیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە هەرێمی کوردستاندا، لەم مانگەوە بەشە خۆراکیان نامێنێت”.

پێنج شەمە، ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئاراس محەمەد، بەڕێوبەری پسوڵەی خۆراک لە بەڕێوبەرایەتی بازرگانی سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند ” لە ماوەی کارابوونی سیستمی ئەلیکترۆنی فۆرمی خۆراک، بەشێک لە هاوڵاتیان ناویان تۆمار نەکردوە، بەو هۆکارە بەشە خۆراکی ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان دەبڕدرێت”.

سەبارەت بە چارەسەری کێشەکە بەڕێوبەری پسوڵەی خۆراک ئاماژەی بەوە داوە کەی سیستمەکە دووبارە چالاک کرا، ئەو خێزانانەی بەشە خۆراکیان بڕاوە دەتوانن ناو تۆمار بکەن و دواتر سودمەندبن، بەڵام لە ئێستادا دیار نیە کەی سیستمەکە چالاک دەکرێتەوە.

٣حوزەیران ٢٠٢٥ وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆ ماوەی دوو مانگ فۆرمی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراکی چالاککرد.

بەشەخۆراکی مانگانە

فۆرمی ئەلیکترۆنی بەشە خۆراک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 1,893 📊 Click Here