خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ڕاپۆرتی “پارێزەرانی ئامانجەکان” ئاماژە بەوە دەکات کە ٤،٨ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ ڕەنگە ئەمساڵ گیان لەدەست بدەن، هۆکاری ئەم کارەساتەش دەگەڕێتەوە دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە بنەڕەتییەکان.

بێڵ گەیتس، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای “مایکرۆسۆفت”، ڕەخنەی توند لە بڕیاری ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ گرت کە ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیUSAID)) هەڵوەشاندەوەو بە هەنگاوێکی ” کارەساتبار” ناوزەدی دەکات کە بووە بەهۆی بەرزبوونەوەیەکی بێ وێنە لە مردنی منداڵان لە سەرانسەری جیهان لەم ساڵدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی “پارێزەرانی ئامانجەکان” کە لەلایەن دامەزراوەی گەیتسەوە بڵاوکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت لەم ساڵدا نزیکەی ٢٠٠ هەزار منداڵی زیاتر لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوە بمرن بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤.

ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردەوە کە زیادبوونی مردنی منداڵان پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە کەمبوونەوەی یارمەتییە تەندروستییە جیهانییەکان بە ڕێژەی ٢٧% لەلایەن وڵاتانی بەخشندە و وڵاتانی خاوەن داهاتی بەرزەوە، و لە پێشیانەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئیدارەی ترەمپ لەم ساڵدا نووسینگەکانی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی داخست، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیردا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندانی حکومەت، ئەمەش بووە هۆی پەکخستنی سەدان پرۆگرامی مرۆیی و گەشەپێدان لە سەرانسەری جیهاندا.

ترامپ، هەرکە لە کانوونی دووەمی ڕابردوو دەستبەکار بوو، فەرمانێکی جێبەجێکاری دەرکرد بۆ راوەستانی سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکان بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ، دواتریش داخستنی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیUSAID) ).

ئەم ڕێکارانە بوونە هۆی دوورخستنەوەی هەزاران کارمەند، هەڵوەشاندنەوەی ٨٠%ی پرۆگرامەکانی ئاژانسەکە، و داخستنی وێبسایتەکەی، تاوەکو بە تەواوی لکێندرا بە وەزارەتی دەرەوە.

USAID بە گەورەترین ئاژانسی هاوکاریی دەرەکی لە جیهاندا دادەنرێت، و لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٦١ رۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە پشتگیریکردنی وڵاتانی تازەگەشەکردوودا و پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییە بەپەلەکان.

ترەمپ

مردنی منداڵان

بیل گیست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 181 Today: 2,125 📊 Click Here