ڕێکخراوی چاودێری ژینگەیی عێراق ڕۆژی شەممە چەند کاندیدێکی پەرلەمانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیاندا زیانێکی گەورەیان بە ژینگە گەیاندووە، کە لە ٣ی ئۆکتۆبەرەوە تا دەستپێکردنی ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن بەردەوام بوو، ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە عێراق زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دار زیانیان بەرکەوتووە.
ڕوانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە ” کاندیدەکان بەرگەی بینینی درەختە سەوزەکانیان نەگرت، بەتایبەتی کۆنەکان، لە بەغدا و پارێزگاکانی تر، بۆیە بەکاریان هێنا بۆ دانانی ڕیکلامەکانیان، کە لە ئەنجامدا زیانی نزیکەی ٣٠٠ هەزار داریان لێکەوتەوە، یان بە بڕینی دارەکانیان، یان شکاندنی لقەکانیان یان بزمارکردنیان لە میانی بانگەشەی ڕاگەیاندنی ٣٦ ڕۆژەدا”.
بەگوێرەی ڕوانگە،” کاندیدەکان لە نمایشکردنی وێنەکانیان لەسەر شەقام نەوەستاون، بەڵام هەندێکیان بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە بۆ لێدانی وێنەکانیان لەسەر ستوونی کارەبا، سەرەڕای هۆشدارییەکانی شارەوانی بەغدا و کۆمسیۆن بۆ خۆبەدوورگرتن لە دانانی ئەو ستیکەرانە، بەهۆی سەختی لابردنی دوای کۆتایی هاتنی هەڵمەتی میدیایی”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ” شارەوانی هەڕەشەی غەرامەکردنی قورسی لە سەرپێچیکاران کردووە بەهۆی سەرپێچیکردنی ئەو ڕێنمایانەی پێش دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕاگەیاندن دەرکراون، ئەمە جگە لە کۆکردنەوەی پارەی بیمە بۆ لابردنی ئەو وێنانەی کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن”.
ئەو ڕوانگەیە داوا دەکات ” پێویستە سزای توندتر بۆ هەموو ئەو کەسانە هەبێت کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن لە قۆناغی داهاتوودا، چونکە دانانی وێنە بەم شێوەیە دوورە لە ڕەفتاری شارستانی”.
ڕوانگەکە بە سەرنجدان بە بوونی سزای توند بەرامبەر سەرپێچیکارانی کاندیدەکان، جارێکی دیکە جەختی لە پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردن لە سەرتاسەری وڵات دەستیپێکردووە، چەند کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت و دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی.
لە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردندا، قەوارە سیاسییەکان و حزبەکان و کاندیدەکان لە هەر چالاکیەکی بانگەشەی هەڵبژاردن یان بانگەشەکردن قەدەغە دەکرێن تا ئەو کاتەی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بە تەواوی تەواو دەبێت.
هەڵبژاردن
بانگەشە
ژینگە
