خوێندراوەتەوە: (1.2K)

نرخی تمەنی ئێرانی جارێکی دیکە بەهاکەی دابەزی و لە بازاڕی نافەرمیدا هەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە دە ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

دوابەدوای پەرەسندنەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی و ئاڵۆزتربوونی دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و ئەگەری گەڕانەوەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران بەهای تمەنی ئێرانی بەرداەیەکی بەرچاو دابەزی.

بەگوێرەی بازاری نافەرمی دراو لە ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئەیلول بەهای هەر ١٠٠ دۆلاری ئێرانی گەیشتە زیاتر لە دە ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی و هاوتەریب بەهای لێرەی ئێرانی گەیشتە نزیک بە ١٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەر لیرەیەک.

دابەزینی نرخی تمەن چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە زلهێزەکانی ئەوروپا (بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) کاراکردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانیان بۆ سەر ئێران پەسەند کرد دوای ئەوەی تارانیان تۆمەتبار کرد کە پابەندبوونەکانی بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ جێبەجێ نەکردوە.

بەهای تمەنی ئێرانی

تمەن

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 241 Today: 1,262 📊 Click Here