خوێندراوەتەوە: (833)
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کە لە کێڵگەیەکی نەوتی لە پارێزگای بەسرە ڕوویدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥) میدیای عێراقی بڵاویکردەوە کە “تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی زوبێر لە بەسرە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون بە برینداری جۆراوجۆرەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، لەکاتێکدا تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری”.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، تۆرباینێک لە دامەزراوەیەکی سەر بە کێڵگە نەوتییەکانی زوبێر لە پارێزگای بەسرە تەقیوەتەوە.
تەقینەوە
عێراق
