بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان یەکشەممە ٢١ی ئەیلول، ڕایگەیاند” ئامادەکاریی بۆ حەجی ساڵی داهاتو دەسپێدەكات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیان.”
ئاماژەبەوەشكراوە، لیژنەیەكیان دەستنیشانكردوە بۆ بەدواداچون و سەردانی ئەو هۆتێلانە بکەن کە بۆ ساڵی داهاتو بۆ حاجیان دەستنیشان دەکرێن، لەگەڵ چاودێریکردنی ئەو خواردنەی کە بۆیان ئامادە دەکرێت.
هەروەها، بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتو ٢٠٢٦ دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیانی کوردستان
ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەک لە کاروان ستونی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی و سیروان عەبدولرحمان، نوێنەری بەرێوەبەرایەتیەکە لە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی دەستنیشان کراون تاوەکو شانبەشانی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق بەدواداچون و سەردانی ئەو هۆتێلانە بکەن کە بۆ ساڵی داهاتو لە شاری مەدینەی پیرۆز بۆ حاجیانی عیراق و کوردستان دەستنیشان دەکرێن.
