بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ” لە سەرەتای ساڵەوە ٦١ کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون، زۆرترینیان لە هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوە”.
دوو شەممە، ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، زانیاری لە بارەی ئاماری خنکاندن لە ئاودا خستۆتە ڕوو، بە گشتی ئەم ساڵ توانیویانە تا ئێستا ١١٧ هاوڵاتی لە خنکان ڕزگار بکەن و کاریان کردوە بۆ بڵاوکردنەوەی زیاتری هۆشیاری و تیمەکانیان خێراتر کردوە تا بەزوترین کات بگەنە شوێنی ڕوداوەکان.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنەکە ئەوەی خستۆتە ڕوو کە تا ئێستا دوو تەرم نەدۆزراونەتەوە دوای خنکانیان ئەوانیش ئاڤێستا یوسف و منداڵێکیش لە سۆران.بە پێی ئامارەکان زۆرترین ژمارەی خنکاندن بە ئاو لە سنوری پارێزگای هەولێر بوە کە ٢١ کەسە، وە پارێزگای هەڵەبجەش کەمیتین ڕوداوی تێدابوە کە دوو کەسە.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٦١ هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستاندا خنکاون.
خنکانی هاوڵاتیان
