خوێندراوەتەوە: (1.1K)
بەربژێرێکی سەرکەوتوو بۆ چوونە پەرلەمان لە حیزبی تەقەدووم، لە شارۆچکەی دووبزی سەر بە پارێزگاری کەرکوک، دەستڕێژی گولە لە ماڵێک دەکات.
شەممە، ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، موهەیمەن حەمدانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و بەربژێری سەرکەوتوو بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی دووبز، دەستڕێژی گولە لە ماڵیک دەکات، بە پێی زانیارییەکان، ئەو پەرلەمانتارە و ژمارەیەک پاسەوانی بە هۆی نوسینی کۆمێنتەوە بۆ پەرلەمانتارەکە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، هێرشیان کردوەتە سەر ماڵەکە و لە ئەنجامدا لە گەنجێکیان داوە و ئەفسەرێکی سوپای عێراقیشیان بە پلەی نەقیب بریندار کردوە.
هەتا ئەم کاتە هیچ یەکێک لە پاسەوانەکان و پەرلەمنتارەکە دەستگیر نەکراون.
