خوێندراوەتەوە: (7.6K)

ئەو گەریلایانەى لەمەراسیمەکەى ئەمڕۆدا چەکەکانیان لەناوبرد، بە ناوی گرووپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

گروپەکە دەڵێن: لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی رێبەر ئۆجالان چەکەکانمان لەناودەبەین، وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی ئاشتی و بە ئیرادەی ئازادی خۆمان چەکەکانمان لەناودەبەین.

هاوکات هەر لەو ڕاگەیەندراوەیاندا هاتووە: ئێمە به ئامانجی شه‌ڕكردن دژی هێرشه‌كانی قڕكردنی كورد به‌شداریمان له پەکەکە كردووه، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان.

ڕاگەیاندراوەکەی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بەم شیوەیەیە:

“بۆ ڕای گشتی و گه‌له‌كه‌مان

به‌ناوی گرووپی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”یه‌وه كه بۆ برەودان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتیکی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییهمان ده‌كه‌ین.

ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگهوازییهكهی رێبه‌ری گه‌لی كورد عەبدوڵا ئۆجالان كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ڕێکەوتی ١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥ییدا بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنهكهمان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی ڕێبەر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی ١٢هه‌مین كۆنگره‌ی پەکەکەیە كه له رۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئه‌نجامی دا.  وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی بهكرداریی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان به رێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چهكهكهمان له‌ناو ده‌به‌ین.

هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.

پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگهوازییهكهی ڕێبەر عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ده‌ڵێت: “بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پەیڕەو بكه‌ن” و مایه‌ی شانازی و سهربهرزییهكی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژووییه.

ده‌زانین كه تا ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك رۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه بهدهستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا بهدوایشهوه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش لەم ڕاستییه تێگەیشتووین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فیكر و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە و متمانه‌مان به خۆمانە و هاوکات وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی ههرهوهزیمان هه‌یه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,023 📊 Click Here