توانا پێنجوێنی
وەبیر هێنانەوەیەک بۆ لاوە تازە پێگەشتوەکانی نیشتیمان خۆپیشاندانەکەی حەڤدەی شوباتی 2011 ڕۆژانی دوای
خۆپیشاندانەکانی حەڤدەی شوبات یان ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١١ی
لە باشووری کوردستان، زنجیرەیەک خۆپێشاندان و گرژی دوای ھەڵگیرسانی شۆڕش و خۆپێشاندانەکانی بەھاری عەرەبی و خۆپێشاندانەکانی عێراق بوو لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١، پاش سەرھەڵدانی شۆڕشە جەماوەرییەکانی وڵاتانی عەرەبی، بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەسازی دەکرد بۆ خۆپێشاندان لە بەرامبەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بەیاننامەیەکی ٧ خاڵیی دەرکرد کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆپیشاندانەکان دژی گەندەڵی و ستەمی دەسەڵات بوو. ھاوشان لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی باکووری کوردستان و ئێران لە ماوەی ٢٠١١–٢٠١٢.
لەپارکێ ئازادی بەڕێپێوان بەرەو بەردەرکی سەرا هەر ئەوکات
کەگرژیەکان دستی پێکرد یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆمەڵێک گێرەشێوێنی خزاندەناوخۆپشاندەرانەوەو ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانیان گۆڕی بەرەو لقی چواری پارتی بەوتافی بەردبارانیان کەن بارەگاکانیان بسووتێنن ئەوەبوو لەلقی چواری پارتی بێ گوێدان بەوەی کەخوێنی گەنجێکی خێرلەخۆنەدیوو
دەڕژێت .
دەستڕێژی گوولەو بەجۆرەکانی چەک وەک بیکەیسی کڵاشینکۆف و دەمانچە گەنجێکیان شەهید کرد بەناوی ڕێژوان علی کەباوکی ناسرابوو بەوەیتاعەلی کاشی بریندارکردنی گەنجێک کەدەکرێت هەمووتان ڤیدۆکەیتان بینی بەناوی زمناکۆ
بلوسێکی سوری لەبەردابوو لەبەردەم ڕاگرەکانی سەر شۆستەی بەردەم لقی چوار خەڵتانی خوێن بووبوو هاواری دەکەرد
فریام کەوون فریمام کەوون بەداخەوە ڕۆژانی دوای خۆپیشاندانەکان پەرەیان سەند
ڕۆژی ٢٥ی مانگ لە هەڵەبجە خۆپیشاندان سازکرا. لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی ( عەلی ڕەسول) شەهیدکرا.
ڕۆژی ٢ی نیسان کەمپینێک دژ بە سەرکوتکردن و پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنووسان و خۆپێشاندەران دروست کرا و ھەمان ڕۆژ دووبارە پەلاماری خۆپێشاندەران درا.
ڕۆژی ٣ی نیسان بارزانی لە پەیامی چوارەمیدا جیاواز لە پێشووتری ڕای گەیاند: «بەھیچ شێوەیەک قبووڵ نییە کەس بەناوی میللەتەوە قسە بکات، ئێمەش وەک دژی میللەت بشوبھێندرێت»، ھەمان ڕۆژ لە کەلار ھێزێکی چەکداری دەمامکدار بڵاوەی پێکرا و لە سلێمانیش (محەمەد نەسڕوڵڵا)ی یەکەمین پێشنوێژ و وتارخوێنی سەرای ئازادی دەستگیرکرا.
ڕۆژی ٤ی نیسان ناوەندی میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی دژ بەڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە کە پێکھاتبوو لە ١٠٠ دۆخی پێشێلکاری، ھەمان ڕۆژ لە بازگەکانی پارتی ڕێگە نەدرا ٥ پاس بچنە ھەولێرەوە بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە گەشت بکەن.
ڕۆژی ٥ی نیسان بۆ جاری چوارەم مۆڵەتی خۆپێشاندان لە ھەولێر ڕەتکرایەوە.
ڕۆژی ٩ی نیسان ڕەوەندی کوردی لە شاری شیفێڵدی بەریتانیا ڕژانە سەر شەقام و پشتگیری خۆپێشاندەرانی ھەرێمی کوردستانیان کرد.
ڕۆژی ١٠ی نیسان ڕۆژنامەنووسان بەیاننامەیەکیان دژی پێشێلکاری بڵاوکردەوە.
ڕۆژی ١٦ی نیسان فارووق ڕەفیق لەسەر سکاڵایەکی (سۆزانی خاڵە شیھاب) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی بە مانگێک زیندانی سزادرا.
ڕۆژی ١٧ی نیسان، ١٨ کەس لە سلێمانی برینداربوون، ٢٠٠ خوێندکاریش دوای ئەوەی ویستبوویان خۆپێشاندان بکەن توندوتیژییان بەرانبەر کرا و لێیان درا.
ڕۆژی ١٨ی نیسان ٨٣ ھاوڵاتی لە سلێمانی بریندار بوون و کەسێک بەناوی ھەردی فارووق بە هۆی سەختی برینەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە. لە کۆیەش لە کلکە سماقە لە خوێندکاران درا.
ڕۆژی ١٩ی نیسان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھێزێکی زۆری ھێنایە سلێمانی کە بە ٥ ھەزار چەکدار مەزەندە دەکرا، بە چەکی سووک و قورسەوە ئامادەبوون. ھەمان ڕۆژ ڕەشبگیری دەستی پێکرد و لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتییەوە ٤٥ خوێندکار بریندار کران. بەوشێوەیەش خۆپێشاندانەکان سەرکوتکران.
ئەوگەنجانەی کەشەهید کران لەسەر داواکردنی مافەسەرەتاییەکانی ژیانیان بەناوەکانی
1-ڕێژوان عەلی ئەحمد
2-سورکێو زاهیر محمد
3-شێرزاد تەها
4-سەرکار حەمە سەعید
5-بیلال ئەحمەد
6-ڕەشید ئەحمەد لالۆ
7-عەلی ڕەسوڵ
8-ئومێد جەلال
9-گەرمیان ئەحمەد
10-هەردی فاروق
هتد………
بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک هەلپەرست وەک عومەری سەیدعلی و مستەفای سەیدقادروو ئاواتی شێخ جەنابوو ئیلا ئاخر گۆڕان و خوێنی ئەوشەهیدانەیان تەسلیمی دەست پارتی کرد بەئێستەشەو دەنگەئازاو ئازادەکان لەوکاتەبەدواوە لەکپ کردنوو تیرۆر کردندان هەمشە دەسەڵات بەمەرامەقێزەوونەکانی دەگات
نموونەی زیندوو کەئێستا لەزیندانەو بەچەندەها تۆمەتی هەڵبەستراو شێروان شێروانی ………..
