بڕوا کامیل اسماعیل
لە دواى رووخانى ڕژێمى صدام حسێنى ديكتاتۆر وردە وردە كوردانى باشور كەوتنە وەرگرتنى پۆستى حكوومى و پێکهێنانی دةسةلات لة هەرێمەکەى كوردستان ، لە پاڵ پۆستە حكوميەكان هەموويان كەوتنە كڕينى كۆمپانيا و كەرتى تايبەت بە پارەيەك كە كەس نازانێت سەرچاوەى داهاتەكان لة كويوەيە !!!
وردە وردە دواى تێپەڕبوونى ٣٣ سال كۆمپانياكان گەورە تر بوون و داهاتيان نەژمێردراوە ، هەر كەسێكيش ببێتە مەترسى لە سەر سەرچاوەى داهاتەكانيان ئەوا ديار و روونە كە چۆن رووبەرووى ئەبنەوە !!!!
ئەوةندە گەڕام و بەدواداچوونم کرد و بەدواى شوينێكى ستراتيجى ياخود كۆمپانيايەكى گەورە ياخود پرۆژةيەكى گەشت و گوزارى كە خاوەنەكەى دەسەڵاتدارێكى سياسى كورد نەبێت !! ياخود پشتگيرى نەكرێت لە لایەن دەسەڵاتدارێكى سياسى كورد .
چالاكوانى سياسى و رۆژنامەنووسى سەربەخۆى سەردەمى ئيستا ويژدانيان قبووڵ ناكات كە باسى ئەم گەندەڵيانە نەكات كە ئەيبينيت . هەر بۆيە هيچكام لە دەسەڵاتدارە سياسيەكان حەزيان بە بينينى چالاكوانى سياسى و ڕۆژنامەنووس نيە .
كار بگاتە ئەوەى كە گەندەڵيەكانيان ئاشكرا ببێت لە لايەن كەسى بە ويژدان و راستى دركێن ، بێ سڵ كردنەوە و بيركردنەوە هەوڵى خاپوركردنى ئەدەن ، لة پێناو پارە و دەسەلات ژيانى مرۆڤيان بةلاوە هیچ گرنگ نیە .
گەندەڵی سیاسیە کوردەکان و عەرەبەکانیش ئەوەندە زۆرن لە ژماردن نایەت ، وە ڕۆژانە کەیسی گەندەڵی تازەیان ئاشکرا ئەبێت .
لەم سەردەمە پێشكەوتووە و سالى ٢٠٢٥ە هێشتا پاداشتى رەخنە مةرگە لە هەريمى كوردستان و عيراق ، لە راپۆرتێكى وێبسايتى CPJ دا هاتووە کە زياد لە ٢٨٠ ڕۆژنامەنووس لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە عێراق و هەرێمى كوردستان کوژراون، لەلایەن چەکدارانی بێناو یان کوتلە چەکدارەکانەوە .
دوايين قوربانى رۆژنامەنووسى كورد ( هيمن مامةند )ه كە لەلايەن دوو چەكدارى نەناسراوەوە دراوتەوە بەر دەست رێژى گولە و خۆش بەخاتنە بە زيندووى لە كردەوە تيرۆرستيەكە رزگارى بوو .
نا ئارامى و نا سەقامگيرى عێراق و هەرێمى كوردستان رۆژ بە دواى رۆژ بةرەو خراپتر دەڕوات .
هۆكارى سەرەكيش ئەو دەسەڵاتدارە سياسيانەن كة ٣٣ ساڵە كورسى دەسەڵاتيان قورخ كردوە و بە هێزى ميليشيا بەرگرى لێ ئەكەن .
زمانی ئەوان فیشەکە بەرامبەر چالاکوانی سیاسی و ڕەخنە گری سیاسی و ڕۆژنامەنووس .
