خوێندراوەتەوە: (32)
بومەلەرزیەک لە کاتژمێر ١٤:٢٥، قەزای کەلار و دەوروبەری هەژاند، بە پێی زانیارییەکانیش گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٤ پلەی ڕێختەر بوە بە قوڵایی ١٧ کیلۆمەتر.
شەممە، ١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بومەلەرزیەک لە قەزای کەلاری ئیدارەی گەرمیان و دەروبەری ڕویدا کە ناوەندی بومەلەرزەکە گوندی زەماوەنگە بوە و گوڕی بومەلەرزەکەش ٤.٤ پلەی ڕێختەر بوە و خەڵک هەستیان پێکردوە.
تا ئێستا بەڕێوبەرایتەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکموتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیاریەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە. بە پێی ئامارەکانی ڕابردوی ئەو بەڕیوبەرایەتیە تەنها لە مانگی ئابدا لە هەرێمی کوردستان ٥٦ بومەلەرزە ڕویداوە و بەهێزترین گوڕیان ٣.٤ پلەی ڕێختەر بوە.
بومەلەرزە
کوردستان
کەلار
