خوێندراوەتەوە: (967)

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕی دەستگیرکرا کە بڕی ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریشی بە مەستی ساغکردنەوە هێنابووە هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند” بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەچالاکییەکدا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرا.”

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم لەسنووی ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن.

هاوکات لە کاتی دەستگیرکردنەوە، توانیان دەست بەسەر بڕی ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، کەماددەکان بەمەبەستی ساغکردنەوە هێنرابوونە هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایدا ئەوەش هاتوە” لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.”

ماددەی هۆشبەر

بازرگان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 217 Today: 800 📊 Click Here