خوێندراوەتەوە: (7.2K)

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و ناوچەكانی حاجی ئۆمەران فێنكترین ناوچەی هەرێم دەبن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٤/ ٩/ ٢٠٢٥) پلەکانی گەرما لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان (٢) پلەی سیلیزی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، كە پلەکانی گەرما (٢٥-٢٦)پلە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەرزترین پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ئێدارەی گەرمیان دەبێت لەنێوان (٤١-٤٢) پلەی سیلیزی و کاریگەری تیشکی سەرووی وەنەوشەیی لە سەرناوچەکانی هەرێم مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وردە وردە لەوەرزی پاییز نزیک دەبینەوە و پلەکانی گەرما لەپاشەکشەدایە لەنێوان (٧/ ٩/ ٢٠٢٥) بۆ (١٠ / ٩ / ٢٠٢٥) بارستە هەوایەکی ساردی مامناوەند ڕوو لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیەوه دەبینێت بۆ هەندێ ناوچەی وڵاتانی شام هەورەبروسکە و بارانی لەگەڵدایە ئەگەر هەیە بارانبارین بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بگرێتەوە ئەگەر شێ پێویست بوونی هەبێت بۆ دروست بوونی هەور و دواتر چڕبوونەوەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 2,373 📊 Click Here