خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەو ژنە ئیسرائیلیە روسییەی كە لەلایەن گروپە شیعەكانی عیراقەوە ڕفێنرابوو دوای ئازادكردنی گەیەنرایەوە ئیسرائیلو باس لە ئەشکەنجەدانی دەکات.

میدیاكانی ئیسرائیل ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ بڵاویانكردەوە” ئیلیزابێس سۆركۆڤ لەنەخۆشخانەی شیباوە لەئیسرائیل پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بینیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیران ئەنجامداوەو تیایدا ئەوەی ئاشكراكردوە، كە لەكاتی دەستبەسەربونی لەعیراق لەدۆخێكی دژواردا بوەو هەندێك جاریش ئەشكەنجە دراوە و پێویستیشی بەكات هەیە بۆ ئەوەی ئەو نەهامەتیەی لەبیر بچێتەوە.”

بەپپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە ئەو ژنە ئیسرائیلییە ئازاری پشتی هەیەو ئەوەش وایكردوە كە نەتەوانێت دابنیشێت و لەكاتی رۆیشتنیشدا پێكانی گۆت دەبن و دەیشەلێنن

ئێلیزابێز تسوورکۆڤ، لێکۆڵینڤانە و تەمەنی ٣٨ ساڵە، هەڵگری وڵاتینامەی ئیسرائیل و رووسیایە.

ماوەی دوو ساڵ و نیو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد، لەلایەن گرووپێکی چەکداری عێراقییەوە دەستگیر کرابوو، رۆژی سێشەممە ٩ی ئەیلوول ئازادکرا.

ئیسرائیل

عێراق

ئیلیزابێس سۆركۆڤ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 1,157 📊 Click Here