خوێندراوەتەوە: (1.6K)
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات و ئەو ناوچانەی کە مەترسی لافیان لەسەرە بڵاودەکاتەوە.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت” ئەمشەو چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان مەترسیی لافاویان لەسەرە”.
راشیگەیاند” ئەو ناوچانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە بریتین لە: نێو شاری سلێمانی، هەڵەبجە، سەنگاو، مەیدان، قەرەداخ، بازیان، دەربەندیخان، قادرکەرەم، سەیدسادق و خانەقین”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی شەپۆلە بارانبارینە چەمچاڵ لەسەرجەم دامودەزگاکان و پەروردەی هەڵەبجە و شارەزوور و سلێمانی پشویان راگەیاند.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە وبڕیارە تا سبەی ئێوارە بەردەوامی هەبێت و هۆشداری لافاو دەدرێت.
لافاو
کەشناسی
هەرێمی کوردستان
