خوێندراوەتەوە: (133)

ئەو خێزانەی لە دووبز، لە لایەن پەرلەمانتارەکەی تەقەدومەوە هێرش کرایە سەریان و دەستڕێژی گولە لە ماڵەکەیان کرا، لە دادگای دوبز ئەمڕۆ سکاڵاکەیان کشاندەوە و سازشیان کردوە.

چوار شەممە، ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووبز سەبارەت بە کەیسی موهەیمەن حەمدانی، پەرلەمانتاری سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق لە حزبی تەقەدوم، بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە “قەرەبووی ئەو ماڵە کراوەتەوە کە سکاڵایان تۆمارکردبوو، سوڵحی عەشایەری کراوە و پارەیان پێدراوە، ئەوانیش سازشیان کردوە و سکاڵاکەیان کشاندۆتەوە و دۆسیەکەیان داخست”.

بە پێی زانیارییەکان، کەسوکاری موهەیمەن حەمدانی بە هاوکاری فەرماندەی فیرقەی هەشت، لە بارەگای فیرقەی هەشتی سوپای عێراق لە کەرکوک، سوڵحەکەیان کردوە لەگەڵ ئەو خێزانەدا.

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، موهەیمەن حەمدانی و پاسەوانەکانی لە دووبز دەستڕێژی گولەیان لە ماڵێک کرد، و لە دوو ئەندامی خێزانەکەیان دابوو، ڕوداوەکە کاردانەوەی بەدواداهات، بە هۆکاری ئەوەی ئەو پیاوەی لەو ماڵەدا دەژیا پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو، هەر یەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و فارماندەی هێزەکانی زێرەڤانی ڕاگەیاندراویان دژی ڕوداوەکە بڵاوکردەوە و داوای بە سزا گەیاندنی تۆمەتبارانیان دەکرد. لە دواتردا هەشت پاسەوانی موهەیمەن دەستگیرکران، کە دوای سوڵحەکە ڕۆژی یەک شەممە ئازاد دەکرێن.

کەرکوک

دووبز

مەهەیمەن حەمدانی

حزبی تەقەدوم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 1,991 📊 Click Here