خوێندراوەتەوە: (1.0K)
ئەندریک فیلیپی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری تواناکانی بۆ ڕاهێنەرەکەی خابی ئەلۆنسۆ بێت و خۆی بە دەستەوە نادات.
یاریزانە بەڕازیلییەکە تاکە یاریزانی بەردەستە کە تا ئێستا یاری بۆ خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر نەکردووە، بەڵام زۆر کاردەکات بۆ ئەوەی ڕاهێنەرەکەی ڕازی بکات کە هەندێک کاتی بۆ یاریکردنی پێبدات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی، ئەندریک متمانەی بە تواناکانی هەیە و هیچ ئارەزووی ڕۆیشتنی نییە. هێرشبەرەکە کار لەسەر ڕازیکردنی خابی ئەلۆنسۆ دەکات و حەز دەکات ئامادەبێت کاتێک ڕاهێنەرەکە هەلی خۆی پێدەدات.
