خوێندراوەتەوە: (1.4K) 
  سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەناردەی نەوت و مووچە و دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن گفتوگۆ دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، سبەینێ چوار شەممە ١٧ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا ٣ پرس تاوتوێی دەکات.
وەك حكومەتی هەرێم ئاشكرای كردووە، كۆبوونەوەكە لەسەر سێ تەوەر دەبێت:
-دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی داهاتە نانەوتییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
-پرۆسەی رێکخستنەوەی رێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
– پرۆسەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.
مووچە
هەناردەی نەوت
خوێندن

