خوێندراوەتەوە: (848)

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگی دا بە پەسەندکردنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان کە بریتین لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی، بۆ ئەمساڵی خوێندن.

سێشەممە ٣٠ی ئەیلول ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، “ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی دا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان: شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی، بۆ ئەمساڵی خوێندن”.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 2,690 📊 Click Here