خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆی ١٥ دەنگ، بە ١٤ دەنگ سزاکانی لەسەر سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا، ئەحمەد شەرع، هەڵگرت.

ئەحمەد شەرع ڕۆژی دوو شەممە، ١٠ تشرینی دووەم سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە، بەر لەسەردانەکەی، ئەمریکا لە ناو ئەنجومەنی ئاسایشدا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر شەرعی کرد، ئەنجومەنەکە بە ١٤ دەنگ بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزاکان لەسەر ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا و ئەنەس حەسەن خەتاب، وەزیری ناوخۆی سوریا، و لە لیستی سزاکانی داعش و قاعیدە دەرهێندران، تاکە وڵات کە دەنگی نەدا و بێ لایەن بوو، وڵاتی چین بوو.

مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەحمەد شەرع سەردانی نیویۆرکی کرد، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، سەردانی کۆشکی سپی دەکات، و لە واشنتن و لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە، لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٥، دەستەی تەحریر شام، کە گروپە چەکدرایەکەی ئەحمەد شەرعە و سەر بە قاعیدەبوو، لە لیستی تیرۆر لەلایەن واشنتنەوە دارهێندرا.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان

ئەمریکا

ئەحمەد شەرع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,940 📊 Click Here