خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر) ی هەموو ساڵێک لەسەر ئاستی جیهان بە عێراق و کوردستانیشەوە یادی دەکرێتەوە. و چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت.

مێژووی دەستنیشانکردنی ئەم ڕۆژە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٩دا کە بە فەرمی لەسەر ئاستی جیهان ناسێندرا، بەڵام سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨١ کە چالاکوانانی مافی ژنان لە ئەمریکای لاتینی دەستیان بە یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە کرد.

هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە کە ٢٥ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێزگرتن لە یادی سێ خوشکی میرابال (Minerva, Patria و María Teresa) لە دۆمینیکان کە لەم ڕۆژەدا لە ساڵی ١٩٦٠دا لەلایەن حکومەتی دیکتاتۆری ئەو سەردەمەی ئەو وڵێتەوە کوژران، ئەمەش لە ئەنجامی بەرهەڵستکردنی ئەم سێ ژنە بۆ ئەو دەسەڵاتە.

لەم رۆژەدا لەسەرتاسەری جیهان بە کوردستانیشەوە بە ئامانجی هۆشیاری گشتی دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنان و چالاکوانان و رۆشنبیرانم پشتیوانی لە قوربانیانی توندوتیژی دەکەن و داوا دەکەن یاسا توندتربکرێت بۆ پاراستنی ژنان و، کۆتایی بە توندوتیژی خێزانی، سێکسی، دەروونی و نادادی ئابووری دژی ژنان بهێنرێت.

هاوکات رێکخراوەکانی ژنان و مافدۆستانی ژنان و بزووتنەوەکانیان ئەم رۆژە بە دەرفەتێک دەزانن بۆ پتەوکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنی جیهانێکی سەلامەتتر و یەکسانتر بۆ هەموو ژنان و کچان.

٢٥ ی نۆڤمبەر

توندوتیژی دژی ژنان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,059 📊 Click Here