خوێندراوەتەوە: (1.2K)
قایمقامیەتی شارۆچکەی بازیان، ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ نەوتەکەی حکومەتی هەرێم دەگاتە سەنتەری شارۆچکەکەیان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی شارۆچکەی بازیان، ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوتی سپی ماڵان کە ٢٠٠ لیتری بە ١٠٤ هەزار دینارە دەگاتە سەنتەری شارۆچکەکەیان.
باس لەوەشکراوە، شوێنی دابەشکردنی نەوتەکە، نزیک کۆمیتەی بازیان و شارەدێی بەردەقارەمان تەنکەر دەوەستێت و پێدانی نەوت بە عەداد دەبێت، هەر بەرمێلێك نەوت ٢٠٠ لیترە و نرخی ١٠٤ هەزار دینارە، بە کۆبۆنی نەوت دەدرێت.
نەوت
هەرێمی کوردستان
بازیان
