خوێندراوەتەوە: (927)
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن سەردانی تورکیا دەکات و لە گەڵ هاکان فیدان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بۆ کۆبونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و تورکیا، بە پێی ڕاگەیندراوەکە ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کرد و بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە و وەزیری دەرەوەدا کۆبوەوە.
پەیوەندی عێراق و تورکیا
وەزیری دەرەوە
