خوێندراوەتەوە: (1.7K)

بڕیارە ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان سوریا‌و ئه‌مریكا له بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا جێگیر بكات.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، بڕیارە ئەمریکا هێزێکی سەربازی لە بنکەیەکی ئاسمانی دیمەشق پایتەختی سوریا جێگیر بکات، روونیشیکردووەتەوە کە جێگیر كردنی ئه‌و هێزه له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان سوریا‌و ئه‌مریكا دێت له‌دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.

ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئه‌مریكا ئه‌و بنكه سه‌ربازییه به‌كارده‌هێنێت بۆ چاودێریكردنی هه‌ر رێككهونێك له‌نێوان سوریا‌و ئیسرائیل بهئهنجامبگهیهنرێت.

لایخۆشیه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا جهختیكردوهتهوه ،تیمێكی ته‌كنیكی سوپای ئه‌مریكا به‌فرۆكه‌یه‌كی جۆری سی -130 سه‌ردانی بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی دیمه‌شقیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بهوهكرابێت له‌چ وادهیهكهوه ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له‌و بنكه‌یه جێگیر ده‌كرێت.

ئەمریکا

سوریا

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 2,131 📊 Click Here