خوێندراوەتەوە: (983)

هەڵسوورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری لە هەولێر.

جۆشوا هاریس، شەممە ١٣ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند” بە جیدی و خێرایی لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەولێر و بەغدا کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی سیستمی بەرگری.”

وتیشی” جێگیرکردنی سیستەمەکە بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی هەستیاری هەرێمی کوردستان لە هێرشەکان.”

ئەو بەرپرسە داوا لە عێراقیش دەکات رووبەڕووی پارەدارکردنی نایاسایی و دزینی سامانی عێراق ببنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ٢ی ئەم مانگە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە و هەناردەی گاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ڕاگیران، بووە هۆی پچڕانی زیاتر لە ٨٠٪ـی کارەبای هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق.

هاوکات، هەر لە چەند مانگی ڕابردودا، چەندین جار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمریکا

سیستمی بەرگری

کۆرمۆر

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 287 📊 Click Here