خوێندراوەتەوە: (1.5K)
چابی ئەلۆنسۆ دەستکەوتێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە گەڕی پێنجەمی لالیگا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئیسپانیۆلی بردەوە و درێژە بە بردنەوەکانی یانەکەی دا کە لە قۆناغی یەکەمەوە دەستیپێکرد.
بەم سەرکەوتنە، ئەلۆنسۆ بووە سێیەم ڕاهێنەر لە مێژووی ڕیاڵ مەدریددا کە لە یەکەم پێنج یاری خولدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دوای خۆسێ کویرانتێ لە ساڵی ١٩٢٩ و ڤاندەرلی لۆکسمبۆرگۆی بەرازیلی ساڵی ٢٠٠٥.
لە مێژووی لالیگادا تەنها ١١ ڕاهێنەر ئەم کارەیان بەدەستهێناوە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر دەستپێکی بەهێزی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکەدا.
