خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرەڕای مشتومڕ لەسەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەبارەت بە پێگەی خۆی لە یاریگادا، بەڵام جارێکی دیکە فیدی ڤاڵڤێردی سەلماندی کە یاریزانێکی متمانەپێکراوە لە هەر پۆستێکدا کە ڕاهێنەر هەڵیبژێرێت.

یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لە غیابی کارڤاخال و ترێنت لە هێڵی بەرگری ڕاست یاریی کرد، بەرامبەر ڤیاریال ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و ستایشی ئەلۆنسۆی بەدەستهێنا.

دوای یارییەکە ئەلۆنسۆ وتی ، فیدی هەمیشە ئامادەیە لە هەر شوێنێک یاری بکات و لە ئاستێکی بەرزدایە لە ڕووی بەرگری و هێرشبەرییەوە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

لای خۆیەوە ڤالڤێردی ڕوونیکردەوە کە ڕەتیناکاتەوە لە هیچ پۆستێکدا یاری بکات، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێز لە بڕیارەکانی ڕاهێنەر دەگرێت و هەمیشە هەوڵدەدات لە باشترین ئاستی خۆیدا بێت، تەنانەت لەو پۆستانەشدا کە هەست بە ناڕەحەتی دەکات.

ئێستا ئەلۆنسۆ ڕووبەڕووی هەمان دووڕیان دەبێتەوە کە ئەنچیلۆتی پێشتر باسی کردبوو: ڤاڵڤێردی توانای ئەوەی هەیە لە زیاتر لە پۆستێکدا سەرکەوتوو بێت، ئەمەش وا دەکات دیاریکردنی پێگەی سەرەکی خۆی لە تیپەکەدا کارێکی قورس بێت، سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکە هەرگیز تیپەکە بێهیوا ناکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 925 📊 Click Here