خوێندراوەتەوە: (227)

سەرۆکی تورکیا، ئەردۆغان رۆڵی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەوە لە بارەی پرۆسەی ئاشتیەوە بە ” ئازا ” وەسفکردو وتی ” بەڕێز باخچەلی سەرۆکی (مەهەپە)، بە لێدوانە بوێرو پێشکەوتووەکانی، هەر لە یەکەمین رۆژەوە بەشدارییەکی ناوازەی کردووە بۆ گەیاندنی پرۆسەکە بەم ئاستە”.

رۆژی چوار شەممە ١٩ ی تشرینی دووەم تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا لەبەردەم فراکسیۆنی حزبەکەیدا، وتی ” ئێمە بە ڕۆیشتن بە هێڵێکی هەستیارەوە ڕێنوێنی پرۆسەکەمان کردووە. زۆرێک لە ئاستەنگییە دیارو نادیارەكانمان تێپەڕاندووە. کارەکانی کۆمسیۆن بە یەكێتیی ئایدیاو ئامانج زۆر بە بایەخ دەزانم”.

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی ” کاتی ئەوە هاتووە تورکیا لە بەڵای تیرۆر ڕزگار بکەین کە بووەتە بەڵایەکی گەورە، بەرپرسیارێتی ئەمە لە ئەستۆی ئێوەیە، ئەندامانی پەرلەمانمان. هەر ئەندامێکی پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارێتییەکی چارەنوسسازیان هەیە لە بەهێزكردنی کەشوهەوای ئاشتی”.

ئەردۆغان جەختیکردەوە ئەوان وەک پارتی داد و گەشەپێدان ئامانجیان ئەوەیە ئەم پرۆسەیە بگاتە ئەوپەڕی توانای خۆی.

دوێنی سێ شەممە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لەبەردەم ئەندامانی فراکسیۆنی حزبەکەیدا رایگەیاند” ئەگەر کەس بە سەردانی ئیمرالی ڕازی نەبێت، سێ هاوڕێم لەگەڵ خۆم دەبەم و دەڕۆم بۆ ئیمرالی”و پەرلەمانتارانی حزبەکەی بە چەپڵە پێشوازیان لێکرد.

تورکیا

دەوڵەت باخچەلی

ئەردۆغان

پرۆسەی ئاشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 1,991 📊 Click Here