خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئەمڕۆ نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ سەرۆکی کاتی سوریا کۆبونەتەوە و “سەرۆکایەتی کۆمار” لەو بارەیەوە دەڵێت ” بەڕێز سەرۆک ئاماژەی بە گرنگیی دیالۆگ لە قۆناغی ئێستادا و بونیادنانەوەی سووریا بە بەشداریی هەموو سوورییەکان” بێت، ئەم راگەیاندراوە لەکاتێکدایە تا ئێستا هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ سەر هەسەدە بەردەوامە.

یەک شەممە، ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، “سەرۆکایەتی کۆماری سوریا” ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا وباڵیۆز لە تورکیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە “بەڕێز سەرۆک جەختی لە یەکپارچەیی سووریا و سەروەرییەکەی بەسەر تەواوی خاکەکەیدا کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دیالۆگ لە قۆناغی ئێستادا و بونیادنانەوەی سووریا بە بەشداریی هەموو سوورییەکان کرد، لەگەڵ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.

ئەمڕۆ ڕۆناهی تیڤی بڵایکردەوە کە پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع ئەنجامدراوە و بە مەبەستی “گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست”.

لە ٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، گروپە چەکدارەکانی سەر بەشەرع هێرشیان بۆ سەر ئەو ناوچانە دەست پێکردوە کە لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەن وەک، حەلەب، بەنداوی تشرین، دێرحافز، تەبقا، ڕەقا، دێرەزوور.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 143 📊 Click Here