رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند” گەنجێکی کورد لە تاران بە ١٢ ساڵ زیندانیکردن سزادرا.”
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، قودره‌توڵا جۆیار هاوڵاتیی كوردی خه‌ڵكی ئیلام و له فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌ی سه‌ربازیی پارچین له لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای ١٢ ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه له کاتی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابو.
به پێی ڕاپۆرته‌كه، جۆیاری ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ كه خه‌ڵكی ئیلامه و دانیشتوی تاران و له فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازیه، له لایه‌ن لقی سێی دادگای سه‌ربازیی تاران به تۆمه‌تی وه‌كو “سوكایه‌تی به ڕێبه‌ر” و “ده‌ستپێكردنی سیخوڕی” سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردن، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به “مادده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان” سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
قودره‌توڵا جۆیار رۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ئه‌مساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له تاران، له لایه‌ن هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پاراستنی ئیتلاعاتی ناوچه‌ی سه‌ربازیی پارچین ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی ئه‌منی گواسترایه‌وه.
ئێران
زایندانیکردن
کورد
