ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند” چەکدارانی لە محوەری مقاومە لە ئێران، لوبنان، یەمەن و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ ئاستێکی بەرچاو بەرزکردۆتەوە بۆ وەڵامدانەوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل”.
رۆحڵا نەجەبات ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە تۆڕی ” ئەلساعەی ” ڕاگەیاندووە” جارێکی تر ناهێڵین تووشی شوۆ بین وەک لە ڕووبەڕووبوونەوەکەی پێشوودا تووشی بووین، ڕەنگە لە ڕابردوودا غافڵگیربووین، بەڵام دوای ئەو خۆڕاگری لە ناوچەکەدا پێشانماندا، هەر هەڵەیەکی نوێ ئیسرائیل ئەنجامی بدات، شەڕی داهاتوو دەکاتە دوا شەڕی خۆی”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێکهاتەکانی میحوەری مقاومە لە ئێران و لوبنان و یەمەن و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ ئاستێکی باڵا بەرزکردۆتەوە و، ئێستا هەموو تواناکان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەلانی ناوچەکە و، ئامادەبن بۆ هەر دەستدرێژییەکی گەورەتر لە پێشوو”.
هەروەها دەشڵێت “ئیسرائیل بەخێرایی خۆی لە کۆتایی نزیک دەکاتەوە، لەناوچوونی قەوارەی ئیسرائیل بەهۆی کردەوەکانی خۆیەوەیە، ئەمەش لە ئەنجامی سیاسەتە چەواشەکارەکانی و تێوەگلانی لە پەرەسەندنی ململانێکانی ناوچەکە”.
ئێران
محوەری مقاومە
ئیسرائیل
