لە لێدوانێکیدا لویس ئینریکی راهێنەری بەرشەلۆنە باسی لە یاریەکەی سبەی بەرشەلۆنە کردوو پلانی یانەکەی بۆ راگرتنی بەرشەلۆنە ئاشکراکرد.
لویس ئینریکی وتی: هیوادارین یارییەکی نایاب ئەنجام بدەین، هیوادارین بەرامبەر بەرشەلۆنە یاری بکەین کە پێموایە بەهۆی عەقڵیەتیانەوە زۆر لە ئێمە دەچن و دەمانەوێت سەرکەوتنێکی گرنگ بە هاندەرانمان بدەین. ئەوە ئامانجەکەیە.
لەدرێژەی قسەکانی لویس ئێنریکی وتی: پێموایە سبەی کلیلی یارییەکە ئەوە دەبێت کە تۆپمان وەک هەمیشە هەبێت، بەڵام وەرگرتنی تۆپ قورسە کاتێک یاریزانی بەرامبەر یاریزانی وەک پیدری و فرێنکی دی یۆنگ و کۆبارسی و لامین یامالیان هەیە. قورس دەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، تەحەدایە بۆ ئێمە، ئێمەش بە پەرۆشین بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە.
لەکۆتایدا لویس ئێنریکی وتی : ئێمە لەگەڵ هەوادارەکانمان ڕاهاتووین. یارییەکە هەرچییەک بێت و لە هەر کوێیەک یاری بکەین، ئەوان هەمیشە لەگەڵ پشتگیری خۆیان لەوێدان، ئێمەش زۆر دڵخۆشین.
یاریەکە چوارشەممە کاتژمێر 10لە بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.
