خوێندراوەتەوە: (248)

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت ” رێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو سوپای سوریا، لەگەڵ گەرەنتیكردنی تایبەتمەندی تەواو بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە چوارچێوەی پێکهاتە سەربازییە نوێیەکەدا”.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزێۆنیدا، لە بارەی ڕەوشی ئێستا و داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، ڕایگەیاند ” سوریا پێویستیەكی زۆری بە سیستەمێکی نا ناوەندێتی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری، و پێویستە پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەر لە سەرانسەری سوریا فراوان بكرێت، میدیاکانی سەر بە حکومەتی راگوزەر هەوڵی شێواندنی وێنەی ئیدارەی خۆسەر و هاندانی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا دەدەن”.

سەبارەت بە پێشکەوتنەکان لە سوریادا هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە ووتی ” پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سوریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، بەم نزیکانە کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەمریکا لقەکانیان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەنەوە”.

حکومەتی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا، لە دوای ١٠ ئاداری ٢٠٢٥ و ڕێکەوتنی ١٠ ئازارەوە، بەردەوامن لە گفتوگۆ بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ناو ڕێکەوتنامەکە، و پاراستنی مافی نەتەوەکانی ناو سوریا لە چوارچێوەی دەستوردا.

ڕۆژئاوای کوردستان

ڕیکەوتنی ١٠ ئازار

سوریا

ئیلهام ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 1,991 📊 Click Here