خوێندراوەتەوە: (4.5K)

ئیسرائیل لە گوندێکی سنووری سووریا هەوڵی دروستکردنی بنکەیەکی ڕاهێنان دەدات و نەخشەی شوێنەکەش لە گوندێکی لوبنان وەرگیراوە.

بەپێی ڕۆژنامەی يديعوت أحرونوت-ی عیبری، سوپای ئیسرائیل، بنکەیەکی ڕاهێنانی نوێی لەسەر گوندی زاعورە لە باکووری بەرزاییەکانی جۆلان دروست کردووە و ناوی لێناوە دامەزراوەی لوبنان.

بەپێی ڕۆژنامەکە، سوپای ئیسڕائیل ئەم بنکەیە بە گوندێکی باشووری لوبنان دەشوبهێنێت و بە مەبەستی ئامادەکاری و ڕاهێنانی هێزەکانی بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زەمینیی ئەگەری دروست کراوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکە نوێیەکە بە باکووریی غەززەی بچووک دادەنرێت و لە دەیان باڵەخانە پێکدێت کە بەرزییان لە نێوان یەک نهۆمەوە تا چوار نهۆم دەبێت و دیزاینی هەندێکیان لە شێوازی خانووی لوبنانی وەرگیراوە. لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، بۆ یەکەمجار سەربازانی لیوای کۆماندۆ لەم بنکەیەدا ڕاهێنانیان ئەنجام داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 2,373 📊 Click Here