خوێندراوەتەوە: (5)

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ئەحمەد ئەسەدی، لە بارەی ئەگەری کاراکردنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار لەم خولەدا ورووژاند، دووپاتی کردەوە کە کاراکردنی پێویستییەکە بۆ پڕکردنەوەی “بۆشاییەکی دەستووری”ی بەردەوام، لە کاتێکدا ئاماژەی بە ئەگەری وەرگرتنی وەزارەتی دەرەوە بۆ پێکهاتەی شیعە کرد.

ئەسەدی لە میانی دیدارێکی تەلەفزیۆنێکی عێراقیدا، ڕایگەیاند ” لە حکومەتی پێشوودا ژمارەی پەرلەمانتارەکانمان کەمتر بوو لە ١٤٠پەرلەمانتار، و زیاتر لە ٤٠ پەرلەمانتار سەربەخۆ بوون و بەشدار نەبوون لە پێکهێنانی حکومەتدا، بەڵام لەم خولەدا ژمارەی پەرلەمانتارانی چوارچێوە دەگاتە ١٧٠ پەرلەمانتار و، ئاساییە بەهای کورسیی وەزیری بەرز ببێتەوە، ئەمە حسێباتێکن پسپۆڕان دیارییان دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “هێزە شیعەکان بەپێی نەریتی سیاسی خاوەنی ٦ پۆستی سیادین، ئەوانیش: سەرۆک وەزیران و پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانن” ڕوونیشی کردەوە کە “بەپێی دەستوور، بوونی لانیکەم یەک جێگر بۆ سەرۆک کۆمار کارێکی پێویستە، و ڕەنگە جێگرێک یان دوو جێگر هەبن”.

وتیشی “ئەمە بۆشاییەکی دەستوورییە و دەبێت پڕ بکرێتەوە، چونکە نەریت ئاماژە بە بوونی دوو جێگر دەکات، بۆیە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار بە پۆستێکی سیادی دادەنرێت، هەروەها پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک وەزیرانیش”.

ئەسەدی باسی دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان و وەزارەتەکانی کرد و وتی “سێ وەزارەتی سیادیمان هەیە کە بریتین لە ناوخۆ و نەوت، و بە ئەگەری زۆرەوە دەرەوەش لەم خولەدا، بەمەش کۆی گشتیی پۆستە سیادییەکان دەبێتە ٦ و حسابکردنیان بە خاڵ جیاوازە لە وەزارەتەکانی دیکە”.

شیعە

وەزارەتی دەرەوە

کورد

جێگری سەرۆک کۆمار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,702 📊 Click Here