خوێندراوەتەوە: (1.2K)
لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک ئاگرێک لە کارگەیەکی دروستکردنی جلشۆر و فێنککەرەوە کەوتوەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام نەتواندراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەمڕۆ، ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ ئاگرێک لە یەکێک لە کارگەکانی دروستکردنی ئامێری جلشۆر و فێنکەرەوە کەوتوەتەوە و ئاگرەکە پەرەی سەندوە و تا ئەم کاتە چوار کۆگا بە هۆیەوە سوتاون، بە پێی زانیاریەکان زیانی گیانی نەبوە، بە هۆکاری ئەوەی تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، بۆیە نازاندرێت زیانەکان چەندن و سەبارەت بە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە تا ئێستا دیار نیە.
نوێ دەکرێتەوە..
هەولێر
ڕوداوی ئاگر کەوتنەوە
