سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ” لە لایەن هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەبەندبوونی دارایی و نەوتی هەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیاری خەرجکردنی ـووچەی مانگی ئاب دەدرێت”.
ئەمڕۆ ٨تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی میدیایدا لەسەر پرسی موچە و ڕێکەوتنی نێوان هەرێمی و بەغداد قسەیکرد و وتی “خۆشحاڵم بەوەی ڕێکەوتنە سێ قۆڵیەکەی نەوت زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و ڕاوانەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، داهاتەکەشی چوەتەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دەربڕیوە”.
هەروەها دەشڵێت “ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکە لە ڕووی یاسایی و هونەریەوە کاتی نییە و بەندە بە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز و یاسای دابەشکردنی داهات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.
ڕۆژی ڕابردوو(٧تشرینی یەکەم) دوای کۆبونەوەی دوو وەزیری کورد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، ڕایانگەیاند، کە سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی دواوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
مووچە
ڕێکەوتنی نەوت
