خوێندراوەتەوە: (1.6K)

عوسمان دێمبێلی یاریزانی باڵی یانەی پاریس سانجێرمان دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی دوای ئەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا، لە مەراسیمەکەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە لە پاریس بەڕێوەچوو.

دێمبلێ لە یەکەم لێدوانیدا دوای بردنەوەی خەڵاتەکە وتی: ئەمە ساتێکی ناوازەیە، هیچ وشەیەکم نییە بۆ وەسفکردنی هەستەکانم، لە ماوەی ژیانی وەرزشیمدا چەندین ساتی گرنگم ئەزموون کردووە، بردنەوەی ئەم خەڵاتەش لوتکەی هەوڵەکانمە و جێگەی شانازییە بۆ ئەوەی بەدەستم هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی پاریس سانجێرمان دەکەم، بەتایبەتی سەرۆک ناسر خلێفی و لویس ئێنریکی ڕاهێنەر و هاوڕێکانم، ساڵێکی نایاب بوو کە نزیکەی هەموو شتێکمان بەدەستهێناوە.

دێمبلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم خەڵاتە دەرئەنجامی هەموو کارە بەکۆمەڵەکانمانە نەک تەنها دەستکەوتێکی تاکەکەسی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 365 📊 Click Here