خوێندراوەتەوە: (980)

یەکشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەڕێوەچوو تێدا جەختکرایەوە لەوەی ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان کاری لە پێشینەی ئەو حیزبەیە.

یەکێتیی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی بە سەرپەرشتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند” ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.” هاوکات، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.

لە كۆتاییدا بەشداربوانی جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی ڕژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

یەکێتی

هەڵبژاردنی عێراق

بافڵ تاڵەبانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,731 📊 Click Here