خوێندراوەتەوە: (1.6K)
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی دەستی عێراق گۆڕانکاری لە کاتی بەڕێوەچونی یارییەکەی ئەم هەفتەیەی یانەی سلێمانی کرد.
یەکيتی تۆپی دەستی عێراق بڵاویکردەوە لە بری کاتژمێر 5:00ی ئێوارە ، یارییەکەی نێوان یانەی سلێمانی و جەیش لە گەڕی سێیەمی خولی بژاردە بۆ کاتژمێر 4:30 خولەک پێشخراوە.
یارییەکە رۆژی هەینی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و یانەی سلێمانیش لە دو یاریدا خاوەنی سێ خالە.
راگەیاندنی سلێمانی
