خوێندراوەتەوە: (1.3K)
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە، یانەی مانچستەر سیتی پێشبینی دەکات دوای پشووی نێودەوڵەتی لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا تواناکانی چوار یاریزانە پێکراوەکە عەبدولقادر خوسانۆڤ، ڕایان ئایت نوری، ڕایان چێرکی و عومەر مەرمووش وەربگرێتەوە.
سیتی یارییەکەی بەرامبەر ئیڤەرتۆن لە یاریگای ئیتیحاد لە 18ی ئۆکتۆبەر وەک وادەیەکی ئەگەری بۆ گەڕانەوەی ئەو چوار یاریزانە بۆ پێکهاتەی یانەکە دەزانێت.
ڕایان چێرکی ئەگەری هەیە پێش پشووە نێودەوڵەتیەکان بگەڕێتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی ناو مانچستەر سیتی پشتڕاستی دەکەنەوە کە یارییەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە یەکەم دەرکەوتنی ئەو یاریزانە دوای گەڕانەوە لە پێکان.
