یەشار ستار ئەحمەد
کوژرانی سەردەشت عوسمان داخێکی گەورەیە کە ڕۆژنامەنوسێکی بوێر لەناوبرا کە دژ بەگەندەڵیەکانی بەرپرسان و دەسەڵات دارانی ئەم هەرێمە لە هەولێر ڕاپۆرت و بەڵگەی بڵاودەکردەوە و خەڵکی هەژار و ماف خوراوی ووڵاتەکەى ئاگاداردەکردەوە لێیان..
کەیسی سەردەشت عوسمان کەیسی تیرۆر و کوشتن و هەڕەشە کردنە لە هەر ئازادیخواز و دادپەرەورێک کە دژ بە گەندەڵیەکانی بەرپرسانی حزبی و حکومی دەنگ هەڵبڕێ و ڕاستیەکان ئاشکرابکا و گەندەڵکارانی دەسەڵاتدار بناسێنێ بە خەڵکی ستەم لێکراو و بەشخوراوی کوردستان.
هەربۆیە ئەم کەیسە کەیسی هەموو خەڵکی کوردستان و کەیسی دژی گەندەڵی دەسەڵات و کەیسی هەڕەشەی تیرۆرە لەلایەن گەندەڵکارانی دەسەڵاتدارەوە. کە ئەو بەرپرسانەی کە هەڕەشە و شکات و ناویان لە دۆسیەکانی گەندەڵی و زانیاریەکانی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان و هاتوە تەسلیم بەدادگا بکا بۆ لێپرسینەوە و بەدواداچون و لیژنەیەکی سەربەخۆ لەکۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بەبەشداری ڕۆژنامەنوسان و بنەماڵەی سەردەشت و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و نیودەوڵەتیەکان پێک بهێنرێ تاکو تاوانبارانی ئەم کەیسە بدۆزرێتەوە و دادگایی عادلانە بکرێن.
ئەرکی هەمووان کردنی کەیسی سەردەشت عوسمان بە کەیسی دژی گەندەڵی دەسەڵاتداران و پێکهێنانی لیژنەی لیکۆڵینەوەی بێ لایەن و دۆزینەوە و دادگایی و سزای تاوانبارانی ئەم کردەوە تیرۆریستیانەدا.ئاشکرایە کە تاوانی تیرۆری سەردەشت عوسمان هەمان تاوانی تیرۆری سۆرانی مامە حەمە لە کەرکوک پێکەوە ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە لە هەموو شوێنێکی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین و دەنگ هەڵبڕین دژی گەندەڵی دەسەڵات لە ژێر هەڕەشەدایە

