خوێندراوەتەوە: (1.2K)
هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کەمال محەمەد نوێترین کاری هونەری خۆی بڵاوکردەوە.
كەمال محەمەد لە كەناڵی یوتیوب بەرهەمی (دڵم تەنگەی) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە كە كاری میوزیكی گۆرانییەكەی لەلایەن شادمیهر نامۆ بۆ كراوە، دیار مەهدی كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.
كهمال محهمهد له دایكبووی ساڵی (١٩٦٠)ی شاری سلێمانییه، لە تەمەنێکی مناڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتنکردووە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هەشتاکانی سەدەی رابردووی سلێمانی و باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت و تائێستا بەردەوامە، خاوهنی چهندین ئهلبووم و گۆرانی و كلیپه.
