خوێندراوەتەوە: (1.2K)
ئەمڕۆ لە کەرکووک بەئامادەبوونی هونەرمەندانی شارەکە و شارەکانی دیکەی چوارپارچەی کوردستان و عێراق کارەکانی یەکەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆیی سەرشەقام دەستی پێکرد
دووشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چالاکییەکانی وەرزی نۆیەمی فێستیڤاڵی شانۆی شەقام بە بەشداری چەندین وڵاتی جیاواز لە کەرکووک دەستی پێکرد.
سەرەتای چالاکیەکان بە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە گەڕەکی شۆڕجەوە بۆ سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک بەڕێکەوتن و چەندین نمایشی شانۆیی پێشکەش کران.
هاوکات، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە لەبارەی شانۆی سەرشەقامەوە دەڵێت” شانۆی سەرشەقام تەنها بۆ هونەرمەندان نییە، بەڵکو بۆ خەڵکی ئاسایی و ئەو ڕێبوارانەشە کە بە شەقامەکاندا تێدەپەڕن.”
هەمان فیستیڤاڵ ساڵی ڕابردوو بە بەشداری ١٤ وڵات و ٢٠٠ میوان لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.
کەرکووک
فێستیڤاڵ
شانۆی سەرشەقام
