وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرایدەکات، لەم هەفتەیەدا دەست بە ئامادەکردنی وەڵامی تانەکان دەکرێت و ئاراستەی دەستەی دادوەریی وڵاتەکە دەکرێت بۆ مەبەستی یەکلاکردنەوەی.
جومانە غەلای بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕایگەیاند” کۆمیسیۆن ماوەی حەوت ڕۆژی لەبەردەم دایە بۆ ئەوەی وەڵامی تانەکان بۆ دەستەی دادوەریی ئامادە بکات تا لەوێدا بڕیاریان لەسەر بدرێت.”
وتیشی” لە حاڵەتی یەکلاکردنەوەی تانەکان لە لایەن دەستەی دادوەرییەوە، ئەوا ئەنجامی کۆتایی دەنگدان ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن بۆ پەسەندکردنیان و دەستەی دادوەریش لە لای خۆیەوە ١٠ ڕۆژی کارکردنی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی تانەکان.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی تانە پێشکەشکراوەکان ٨٧٢ تانە بوو، هەروەها لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و ڕێکەی بەشداری کردن تێدا ٥٤٪ بوو.
کۆمیسیۆن
هەڵبژاردنی عێراق
