کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەتی تا کاتژمێر ١٣:٠٠ بڵاوکردەوە، بە کۆی گشتی ڕێژەی بەشداری لە عێراقدا لە ٦٠٪.
یەک شەممە، ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت بڵاوکردوەتەوە کە ڕێژەی بەشداریکردن بە گشتی لە ٦٠٪، پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی تۆمارکردوە و بەغداد/ ڕەسافەش کەمترین بەشداری تێدایە، بە پێی پارێزگاکان بەم شێوەیە:
هەولێر: ٧٧٪
سلێمانی: ٧٨٪
دهۆک: ٧٦٪
کەرکوک: ٦١٪
بەغداد/ ڕەسافە: ٤٧٪
بەغداد/ کەرخ: ٥٧٪
لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانیەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان کراوەتەوە بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەت، تا کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بە گشتی یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ کەس مافی دەنگدانیان تێدایە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆمسۆنی هەڵبژاردن
